کۆمپانیای ڤانە دەستپێشخەریی "ڤانە گرین" ڕادەگەیەنێت
كۆمپانیای ڤانە دەستبەرداری تەواوی مۆلیدەكانی دەبێت و بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای تەواوی لقەكانی پشت بە سیستەمی وەرگرتنی كارەبا لە وزەی خۆر دەبەستێت و ئۆتۆمبیلی كۆمپانیاكەشی بەهەمان شێوە دەكاتە سیستەمی هایبێرد لە پێناو پاكکردنەوەی زیاتری ژینگە.
زۆرێنەی ڕاپۆرتەكان ئاماژە بە پیسبوونی هەوای هەولێر دەكەن، كۆمپانیای ڤانەش وەك یەكەمین كۆمپانیا لە ئاستی كوردستان و عێراق پلانی (ڤانە گرین) ڕادەگەیەنێت، كە لە چەندین هەنگاوی جیاواز پێكهاتووە و خزمەتی ژینگە دەكات.
لە قۆناغی یەكەمی پڕۆسەكە تەواوی لقەكانی بە ڕێژەی 100% دەكاتە سیستەمی سۆلار، واتە سوودبینین لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەبێ بەكارهێنانی مۆلیدە و گاز و هەر بەرهەمهێنەرێكی زیانبەخشی وزە.
ڤانە لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەش كردووە، تەواوی ئۆتۆمبیلەكانی كردووە بەجۆرێك ئۆتۆمبیل كە بە سیستەمی "هایبرێد" كاردەكات و دەڵێت: "هەنگاوی جیاوازتر و گەورەتر بۆ خزمەتكردنی ژینگە پەیڕەو دەكەین و دەستپێشخەرییەكەمان بۆ پاكبوونەوەی هەوای كوردستان بە تایبەت هەولێرە."